بەشێک لە دەرچووان، داوای دامەزراندنی بەپەلە دەكەن

  2020-03-22 11:02      173 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشێك لە دەرچووانی خۆپاراستنی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، داوای دامەزراندن دەكەن بەمەبەستی بەشداربوونیان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە راگەیەندراوێكدا پسپۆڕانی خۆپاراستنی تەندروستی رایانگەیاندووە، ئێمە وەك پسپۆڕانی خۆپاراستن لە پارێزگانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەو راپەڕین كە ژمارەمان 250 دەرچووی تەندروستی كۆمەڵگەیە، لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و هەستیاری دۆخی تەندروستی هەرێمی كوردستان، لەم كاتەدا كە هەموو جیهان تووشی بەڵایەكی گەورەی دژی تەندروستی بۆتەوە كە كۆرۆنایەو باشترین چەكی دژی ڤایرۆسەكە خۆپارێزییە، دەمانەوێت بێینە ناو كایەی خزمەتكردن بە هاونیشتیمانیانی خۆمان و بەشداربین لەم جەنگەی دژی ئەم ڤایرۆسە كوشندەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، داواكارین لە بەڕێزتان رێگەمان پێبدەن وەك شارەزاترین كەس لە بوارەكە كە پسپۆڕی خۆپارێزییە، بێنە سەر هێڵ و هاوكار بن لەگەڵمان، بۆ ئەوەی دەست بەكاركردن بكەین لە بواری هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان لە نەخۆشخانەكان.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئێمە ماوەی 4 ساڵە دەرچووین لە كۆلیژ، بەڵام گرنگی بە تواناكانمان نەدراوەو دانەمەزراوین، داواكارین لەم دۆخەی ئێستادا ئێمە وەك دەرچووانی خۆپارێزی بهێننە نێو جەنگەوە، دابمەزرێندرێین و رۆڵمان پێبدرێت لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەوەی پێكەوە سەركەوتووانەو بە كەمترین زیانی گیانی ئەم دۆخە تێپەڕێنین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو