بەهۆی سەرپێچی قەدەغەی هاتووچۆ، 306 كەس دەستگیر دەكرێن

  2020-03-22 11:29      169 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی سەرپێچی قەدەغەی هاتووچۆ، 306 كەس لە شاری بەغدا دەستگیر كراوەو زیاتر لە 125 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل دەستی بەسەردا گیراوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، 306 كەس بەهۆی سەرپێچی لە قەدەغەی هاتووچۆ، لە چەند ناوچەیەكی شارەكە دەستگیركران و دەستبەسەر 127 ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلدا گیراوە.
ئەو فەرماندەیە ئاشكرایكرد، تاكو ئێستا چوار هەزارو 132 سزای پێبژاردن (غرامە) بۆ سەرپێچیكاران كراوە، تا كۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆش سزاكان بەردەوام دەبێت.
بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا راگەیەندراوە، بەهۆی ئەوەی زۆرترین تووشبووی تیادا تۆمار كراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو