عەدنان زەرفی، لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە

  2020-03-22 11:45      139 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئاشكرایكرد، بە ئامانجی بەدەستهێنانی متمانەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، لە ئەمڕۆوە  دەست بەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنەكان دەكات.
ئەو سەرچاوەیە بە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت-ی راگەیاندووە، هەرچەندە ناكۆكی لە نێوان سەركردەكانی شیعە لە بارەی كاندیدكردنی زەرفی هەیە، بەڵام دواجار پەرلەمانی عیراق و پەرلەمانتاران چارەنووسی حكومەتی نوێی وڵاتەكەیان یەكلا دەكەنەوە، واتە لەو كاتەدا رووندەبێتەوە كە ئەوانەی پشتیوانی حكومەتی نوێ دەكەن كێن و ئەوانەشی پشتیوانی ناكەن كێن.
لەبارەی باسكردنی جێگرەوەش لەلایەن هەندێك هاوپەیمانی سیاسییەوە، دەڵێت، ئەستەمە لە ئێستادا هەڵوێستی رەتكردنەوەی عەدنان زەرفی بەردەوام بێت، چونكە ئەو هاوپەیمانییانەش لەبارەی یەك كاندیدی هاوبەش كۆدەنگ نین، بۆ نمونە هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا دەڵێن، كاندیدكردنی زەرفی رەتدەكەینەوە، بەڵام خۆیان باسی چەندین كاندید دەكەن كە لەبارەیانەوە بۆچونیان جیاوازە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێك لە پەرلەمانتاران ناچنە ژێرباری هەڵوێستی سەركردەكانیان پەیوەست بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتەكەی عەدنان زەرفی، چونكە ئەو پێشتر چەندین ئەركی گرنگی لە ئەستۆگرتووە، لەوانەش دوو خول پارێزگاری نەجەف و ئەندامی پەرلەمانی عیراق بووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو