ئاسایشی راپەڕین، داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە

  2020-03-22 12:03      94 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزەكانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین داوا لە هاووڵاتیانی سنورەكە دەكەن بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە خۆیان و كەسوكاریان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەكانیان نەچنەدەوە.
هێزەكانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا كە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی سنوورەكەی كردووەو رایگەیاندووە، تكاتان لێدەكەین بۆ كڕینی پێداویستی زۆر پێویست نەبێ لە ماڵەكانتان مەیەنە دەرەوە، منداڵەكانتان مەنێرن بۆ ماركێت و نان كڕین، رەنگە ئەوان وەك گەورەكان بە خۆپارێزی ئاشنا نەبن.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، بە گوێرەی دواین ئامار تا ئێستا 54 حاڵەتی تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە كە یەكێكیان هاووڵاتییەكی ناحیەی سەنگەسەری سنوری ئیدارەی راپەڕینەو دوێنێ پشكنینەكەی راگەیەنراوەو هەروەها لەو ماوەیەدا 13 كەسیش بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو