داواكاری گشتی، راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

  2020-03-22 12:22      143 جار بینراوە        کۆمێنت

داواكاری گشتی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەین كە پابەندبن بەڕێنماییەكانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و رێنماییەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە شاری سلێمانی و لە ماڵەكانتان بمێننەوە.
دەقی راگەیەندراوەكەی داواكاری گشتی سلێمانی
داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەین كە پابەندبن بەڕێنماییەكانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و رێنماییەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی وە لە ماڵەكانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و خانەوادەكانتان و هاووڵاتیان.
بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەك پابەند نەبێت و تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت وە بە ئەنقەست یان بە هەڵە ببێتە هۆی بڵاوبزونەوەی لە نێو هاووڵاتیاندا، ئەوا رێكاری یاسایی دژی دەگیرێتە بەرو دەدرێت بە دادگا.
داواكاری گشتی سلێمانی
22/3/2020

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو