لە ئێران رێژەی تووشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

  2020-03-22 13:50      147 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ یەكشەممە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران بۆ هەزارو 685 كەس بەرزبۆوە.
كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ 22-3-2020، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لە 24 كاتژمێری رابردودا 1028 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، واتا ژمارەی تووشبوانی ئەو وڵاتە گەیشتۆتە 21 هەزارو 638 كەس.
رونیشیكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 129 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە هەزارو 685 كەس.
ئاماژەیبەوەشكرد، تا ئێستا حەوت هەزارو 913 كەس لەوڵاتەكەیدا نەخۆشییەكەیان پەڕاندوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
بەیانی ئەمڕۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگەیاند، ئەمریكا خۆی دروستكەری ڤایرۆسی كۆرۆنایەو هەر خۆشیان بڵاویانكردۆتەوە.
خامنەیی رونیكردەوە، بەمزوانە وڵاتەكەی لەشەڕی كۆرۆنا رزگاریدەبێت، داواشی لەهاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو