تەندروستی عیراق، 19 تووشبووی نوێی راگەیاند

  2020-03-22 14:20      125 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عیراق تووشبوونی 19 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكرایەوە، 19 كەسی دیكە لەسەرتاسەری عیراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، بەوەش كۆی ژمارەی تووشبوان بۆ 233 حاڵەت بەرزبۆوەو پێنج كەسی دیكەش ڤایرۆسەكەیان پەڕاند.
هاوكات، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا بۆ 20 كەس بەرزبۆتەوە، داواش لە هاووڵاتیانی عیراق دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و لەماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.
بەیانی ئەمڕۆش، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق، وەزیر جەعفەر محمد عەلاوی، وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، ماوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە لە عیراقدا تا 15 رۆژی دیكە بەردەوام دەبێت، ئەگەر بەمجۆرەش بەردەوامبین ئەوا سەركەوتووبووین لەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پەتاكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەرمان و چارەسەرەی لەعیراق بەكاردەهێنرێت دەرمانێكی باشەو تەواوی هەوڵەكانی خۆیان بۆ رێگرتن لەبڵاوبونەوەی زیاتر چڕدەكەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو