توركیا گەشتی ئاسمانی لەگەڵ زیاتر لە ٦٠ وڵات راگرت

  2020-03-22 15:36      97 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توركیا گەشتی ئاسمانی لەگەڵ زیاتر لە ٦٠ وڵات، ڕاگرت.
كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانی توركیا  رایگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوە و مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نزیكەی ٨٥٪ی فڕۆكە مەدەنییەكانی ئەو وڵاتە كاریان پێناكرێت بەو هۆیەوە توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بە شێوەیەكی كاتیی لەگەڵ زیاتر لە ٦٠ وڵات، ڕاگرتووەو ڕێگەش بەو هاوڵاتیانە نادرێت كە تەمەنیان لەسەرو ٦٥ ساڵ بێت، لە ڕێی فڕۆكەوە گەشت بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو