عێراق ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی درێژكردەوە

  2020-03-22 16:24      169 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ تا سەعات 11ی شەوی 28 ئەم مانگە درێژبكرێتەوە.
شانەی قەیرانەكان لە عێراق  ئەمڕۆ یەكشەممە 22-03-2020  رایگەیاند  "قەدەغەی هاتووچۆ و راگرتنی دەوامی فەرمی و گەشتە ئاسمانییەكان تا سەعات 11ی شەوی شەممەی داهاتوو 28ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە بڕیارەكە هاتووچۆی دامەزراوەی ئەمنی، تەندروستی، خزمەتگوزاری، كارمەندانی وەزارەتی دارایی، دیپلۆماتكاران و راگەیەندكاران و دارمانخانە و فڕن و فرۆشگە و بەنزینخانەكان ناگرێتەوە.
هەروەها داوای دابینكردنی 50 ملیۆن دۆلاریشی لەوەزارەتی دارایی كردووە بۆ هاوردەكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانی تایبەت بۆ رووبەڕبوونەوەو چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسەكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو