قەدەغەی هاتووچۆ لەهەرێم تا 1 نیسان درێژكرایەوە

  2020-03-22 16:48      214 جار بینراوە        کۆمێنت
سلێمانی.. شارێی سالم لەکاتی قادەغەی هاتووچۆدا

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتووچۆی تا 1 نیسان درێژكردەوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند قەدەغەی هاتووچۆ تا 1-4-2020 درێژكرایەوەو هیچ هاتووچۆیەك لەنێوان 12 شەو تا 6ی بەیانی رێگە پێدراو نییە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە قەدەغەی هاتووچۆ (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، ئیدارییە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان) دەگرێتەوەو هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات سزا دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە هاتووچۆی پیادە قەدەغەیە جگە لەدابینكردنی پێداویستی ناو ماڵ و تەندروستی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو