سەرۆك وەزیرانی بریتانیا: سێ هەفتەمان ماوە بگەینە ئەو ڕەوشەی ئیتاڵیا بەهۆی كۆرۆناوە تێیكەوتووە

  2020-03-22 17:27      183 جار بینراوە        کۆمێنت
بریتانیا لەچاوەڕوانی مەترسی کۆرۆنادا

سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەڵێت سێ هەفتەیان ماوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ڕەوشەی لە ئێستادا ئیتاڵیا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تێیكەوتووە.
بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند بەهۆی بەردەوامیی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەریتانیا لانیكەم سێ هەفتەی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە هەمان ئەو ڕەوشەی لە ئێستادا ئیتاڵیای تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە پزیشكەكانی بریتانیا ئەولەویەت بدەنە ئەو نەخۆشانەی كە دەرفەتی ڕزگاربوون و مانەوەیان لە ژیاندا زیاترە و دووپاتیشیكردووەتەوە كە خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و زیاد بوونی ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لە دەستدان، قورساییەكی زیاتر لەسەر دەستەی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا دروست دەكات كە لە توانای خۆی زیاترە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو