وەزارەتی تەندروستی: 10 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركران

  2020-03-22 22:30      148 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرایدەكات، 10 كەسی دیكە لەهەرێمی كوردستان تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە (22/3/2020) ئاشكرایكرد، 
دەرەنجامی نوێ لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 10 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەپارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، دەشڵێت: دووان لەتووشبووەكان دانیشتووی شاری سلێمانی و حەوتیان لەقەزای دەربەندیخانن و ئەوی دیكەشیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: کەشوهەوای تەمومژاوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر دەکات، دەشڵێت: داوا لەدانیشتووانی خۆشەویستی شارۆچکەی دەربەندیخان و چەمچەماڵ دەکەین کە لەهەموو ناوچەکانی دیكە زیاتر پابەندی مانەوە بن و لەماڵەکانیان بمێننەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو