قائیمقامی سلێمانی: دڵنیایی تەواو دەدەینە هاووڵاتیان هیچ دوودڵی و گومانێكیان لەكەمیی خواردن و پێداویستییەكانی رۆژانە نەبێت

  2020-03-22 23:32      126 جار بینراوە        کۆمێنت

قائیمقامی سلێمانی رەتیدەكاتەوە هیچ گرفتێك لەكەمی خواردن و پێداویستی لەسلێمانی هەبێت و دڵنیایی تەواو دەداتە هاووڵاتیانی شارەكەو دەڵێت: هیچ گرفت و قەیرانێك لەخواردن و پێداویستی رۆژانەدا نییەو بڕی پێویستی خواردن و پێداویستی لەكۆگاكاندا هەیە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: رۆژانە لەڕێگەی خاڵە سنوورییەكانەوە خواردن و پێداویستی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی و دڵنیایی تەواو دەدەین بەهاووڵاتیان هیچ دوودڵی و گومانێكیان لەكەمیی خواردن وپێداویستییەكانی رۆژانە نەبێت، وتیشی: هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بڕی پێویستی خواردن و كاڵاو شتومەك بگاتە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند: زیاتر لە 3 هەزار تۆن خواردن و پێداویستی بەڕێگەوەیە بۆ هەرێمی كوردستان و لەنزیكترین كاتدا دەگاتە شاری سلێمانی و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، ئەمە جگەلەوەی لەكۆگاكاندا بەهەزاران تۆن خواردن و پێداویستی عەمباركراو هەیە، دەشڵێت: لەخاڵە سنوورییەكان كارئاسانی تەواو بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ ئەوەی كاڵاو پێدویستییەكان بەبێ هیچ گرفتێك بهێننە هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو خواردن و كاڵایانەش لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدا دوای دڵنیابوونەوە رێگە بەهاوردەكردنیان دەدرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو