12 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

  2020-03-23 10:32      302 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئەنجامی پشكنینەكان 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری هەولێر تۆماركران.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوەو پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن.
رونیدەكاتەوە، 12 تووشبووەكەی شاری هەولێر كە 9 لەوان كەسوكارو بەركەوتەی تووشووەكەی سێبیرانەو 3 لەوان بەركەوتەی قووتابیە تووشبووەكەی پێشووە كە كەرەنتین كرابوون.
ئەوەش ئاشكرا بووە كە ئەو 10 تووشبووەی دوێنێ بڵاوكراوەتەوە لە سنووری سلێمانی 2 لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و 1 دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و 7 دانیشتووی دەربەندیخان كە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەكەی پێشترە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو