شارۆچكەی دەربەندیخان كەرەنتین دەكرێت

  2020-03-23 10:42      137 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەوەی كۆی ژمارەی تووشبووانی شارۆچكەی دەربەندیخان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە 8 كەس، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی خەڵكی شارۆچكەكە كرد.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامەێكیدا داوای پابەندبوون و خۆپاراستنی زیاتر لە خەڵكی ئەو شارۆچكەیە دەكات و تكای مانەوەی خەڵكی لەماڵەكانیان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد،پێویستە شارەكە بەتەواوی كەرەنتین و رووپێوی پشكنین بكرێت، چونكە زۆنی ترسناكی بڵاوبوونەوەیە، ئەوەش دوای ئەوە بوو كە تەنها لە یەك رۆژدا 7 حاڵەتی تووشبوونی بە كۆرۆنا راگەیاند.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو