تەندروستی دەربەندیخان، داوایەكی بەپەلە لە هاووڵاتیانی دەڤەرەكە دەكات

  2020-03-23 11:56      213 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرمانگەی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، بەهیچ شێوەیەك لەماڵەكانیان نەچنە دەرەوەو رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێبكەن. 
فەرمانگەی تەندروستی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە بەهیچ جۆرێك و بۆ هیچ كارێك لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە.
تەندروستی دەربەندیخان راشیگەیاندووە، بۆ ماوەی دوو هەفتە پێویستە لەماڵەكانتان بمێننەوەو خۆتان كەرەنتین بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەشت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخان تۆماركراون، ژمارەی تووشبووانیش بەرەو هەڵكشان و زیادبوون دەڕوات، تكایە پابەندبن و لەماڵەكانتان بمێننەوە.
شەوی رابردوش، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لەقەزای دەربەندیخان راگەیاند، بەوەش ژمارەی تووشبووانی قەزاكە گەیشتە هەشت كەس. 
هاوكات، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، داوای لە هاووڵاتیانی دەربەندیخان كرد، لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوەو وتیشی: پێویستە شارەكە بەتەواوی كەرەنتین و روپێوی پشكنی بكرێت، چونكە زۆنی ترسناكی بڵاوبوونەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو