نۆ هاوولاتی تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

  2020-03-23 13:47      42 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  رایدەگەیەنێت، نۆ هاووڵاتی تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە.
ئەمڕۆ 23-3-2020، د. سەباح نەسرەدین، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نۆ  هاووڵاتی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوەو دەگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان.
بەپێی ئاماری تەندروستی سلێمانی، تاوەكو ئێستا 22 هاووڵاتی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەكانیان بەجیهێشت و گەڕێنراونەتەوە ماڵەكانیان.
ئەمە لەكاتیكدایە، كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان 76 تووشبووە، لەنێویاندا 1 مردن هەیەو 13 نەخۆش بەتەواوی چاكبۆتەوەو ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو