دەسەڵاتی فرۆكەوانی عیراق ماوەی راگرتنی گەشتەكانی درێژكردەوە

  2020-03-23 14:19      102 جار بینراوە        کۆمێنت

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە.
دوای بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە (17/3/2020 بۆ 24/3/2020)  ئەمڕۆ دووشەممە (23/3/2020)  لەئاگاداری نامەیەکی نوێدا بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەسه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق تـــــا (28/3/2020) درێژکردەوە .
بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی سوورو سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و ئیمێرجنسی و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وەو  ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی ریًگریکردنه‌ لەبڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو