له‌ترسی كۆرۆنا، نیوزله‌ندا یه‌ك مانگ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند

  2020-03-23 17:23      75 جار بینراوە        کۆمێنت
جاسیندا ئارده‌رن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا

نیوزله‌نده‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌ده‌كات و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وڵات، جگه‌ له‌خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان، داده‌خات (lockdown). 
دوای ئه‌وه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ 100 كه‌سی تێپه‌ڕاند، بڕیاره‌ له‌شه‌وی چوارشه‌مه‌وه‌ 25ی ئادار، له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ هاووڵاتیان له‌ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ جگه ‌له‌وانه‌ی له‌سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان كارده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ (23/3/2020)، مۆڵه‌تی دوو رۆژ درا بەخوێندنگه‌و شوێنه‌كانی بزنس و ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاریی تا ئاماده‌كاریی پێویست بكه‌ن و گڵۆپه‌كانیان بكوژێننه‌وه‌.
له‌وته‌یه‌كیدا بۆ گه‌له‌كه‌ی، جاسیندا ئارده‌رن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا وتی: ئاماده‌ نییه‌ ژیانی هاووڵاتیانی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌، وتیشی: سه‌عات 11:59ی شه‌وی چوارشه‌مه‌، وڵاته‌كه‌ ده‌چێته‌ ئاستی چواره‌م، كه‌داخستنی هه‌موو دامه‌زراوه‌كان و نه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیانه‌ له‌ماڵه‌كانیان.
سەرچاوە... The Guardian

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو