لەپێناو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەربەندیخان دەكرێت بەچەند زۆنێك

  2020-03-23 18:22      100 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپێناو كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدەربەندیخان، تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە شارەكە دەكات بەچەند زۆنێك و تیمیان بۆ دادەنرێت.
جێگری بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەربەندیخان كۆبوونەوەو بڕیاریاندا، دەربەندیخان بكرێت بەچەند زۆنێك، بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكەش چەند تیمێك دادەنرێت. 
بەپێی ئەو پلانەی دانراوە تیمەكان بەردەوام لەكاردا دەبن و هەركات پێویست بكات سەردانی شوێن و ماڵەكان دەكەن و كاری پێویست ئەنجامدەدەن.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخانیش هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، بەمەبەستی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەكان نەكەن و لەئێستادا تێست لەكەس وەرناگیرێت، دەشڵێت: ئەو كەسانەی نزیكن لەتووشبووی یەكەم، تیمەكانی تەندروستی سەردانیان دەكەن، داواش لەسەرجەم هاووڵاتیانی دەربەندیخان دەكەن لەماڵ بمێننەوەو خۆیان كەرەنتین بكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو