عیراق... ٣٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

  2020-03-23 19:15      110 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، ٣٣ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق تۆماركراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (23/3/2020) وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، ٣٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوەو كۆی تووشبووانیش بەڤایرۆسەكە بەهەرێمی كورستانیشەوە گەیشتووەتە ٢٦٦ كەس و ٦٢-یان چاكبوونەتەوەو ٢٣ی كەسیشیان، گیانیان لەدەستداوە.
لەبەسڕەو میسان و رەسافەش لەبەغدا سێ‌ حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو