سەرجەم هێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

  2020-03-23 21:05      258 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبڕیارێك سەرجەم هێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ سپێردراوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەبڕیارێك سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر بەوه‌زاره‌تی ناوخۆی خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌و بەپێی بڕیارەكەو بەمه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیارو رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گشت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لەئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی سه‌ر به‌به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر بەبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پۆلیس، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ/ یه‌ك و دوو، ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی پارێزگای سلێمانی، سه‌ر به‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیس، ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، بەمه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ سپێردراوه‌.
لەبڕیارەكەشدا هاتووە: به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ره‌وه‌ لەپارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانیان و لەلایه‌ن خودی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، بەپێی رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو