ئیتالیا: نزیكەی 70 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

  2020-03-23 21:52      108 جار بینراوە        کۆمێنت

رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئیتالیا تادێت روو لەزیادبوون دەكات، بەهەمانشێوە رێژەی مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەكە لەهەڵكشاندایە.
وەزارەتی تەندروستی ئیتالیا رایگەیاند: رۆژ بەڕۆژ رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیان زیاددەكات و تائێستا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 63928 كەس، دەشڵێت: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 602 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاندووە: سەرجەم رێكارە پێویستەكان بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیراوەتەبەر.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تائێستا 6078 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەئیتالیا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو