كەسێكی دیكەش لەهەرێم بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

  2020-03-23 23:43      522 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایدەكات، نۆ کەسی دیکە لەهەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکی دیکەش کە رۆژی رابردوو گیانی لەدەستدا دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسەكە بووەو بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە بووە دوو کەس.
لەڕاگەیێندراوی ژمارە 27ـی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا هاتووە:  لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو 327 پشکنین وەرگیراوە کە 203 پشکنین لەهەولێرو 96 پشکنین لەسلێمانی و 28 پشکنین لەدهۆك بووە و دەرکەوتووە نۆ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی...

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو