6 توشبووی نوێ بەكۆرۆنا لەهەولێر تۆمار كرا

  2020-03-24 10:12      155 جار بینراوە        کۆمێنت

شەش توشبووی نوێ بەكۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر تۆمار كرا ، بەمەش ژمارەی توشبوان بوو بە 91 كەس لەهەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 24-3-2020، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، شەش كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون، ئەو شەش تووشبووەش دوو منداڵی تەمەن 1 ساڵ و تەمەن 9 ساڵ، 3 ئافرەت و 1 پیاوە.
ئێستا كۆی گشتی توشبووان لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 91 حالەت لە نێویاندا 22 كەس چاك بووەتەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، قەدەغەی هاتوچۆش تا كۆتایی ئەم مانگە بەفەرمی بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو