قەدەغەی هاتوچۆی پیادە لەسلێمانی و هەولێر جێبەجێ دەكرێت

  2020-03-24 11:07      191 جار بینراوە        کۆمێنت

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێرو سلێمانی رایانگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی پیادە لەئەمڕۆوە 24-3-2020 جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی راگەیەنراوی هەردوو ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێرو سلێمانی، جگە لەقەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل، هاتوچۆی پیادەش لەسەرجەم كۆڵانەكانی قەزاو ناحییەكان و ناوەندی هەردوو شارەكە قەدەغە دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هێزی زیاتری وەزارەتی ناوخۆ بڵاوەیان پێكراوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەش، تەنها بۆ حاڵەتی كڕینی خۆراك و پێویستی زۆر زەرور نەبێت، هیچ كەسی تر رێگە پێدراو نییە بێتە دەرەوە، هەر كەسێكیش سەرپێچی ئەم بریارە بكات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو