کونسوڵی چین: هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستان دەکەین

  2020-03-24 12:27      180 جار بینراوە        کۆمێنت

كەمێك پێش ئێستا كاروانێكی ھاوكاری چین لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا ژمارەیەك شارەزای چین سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ كۆنسوڵی گشتی چین لەهەرێمی كوردستان ئەنجامیدا راگەیاند، ھاوكارییەكە زیاتر لە ھەزار تێستی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و پێشتر لە قۆناغی یەكەمدا حكومەتی چین ژمارەیەك ماسكی وەك ھاوكاری پێشكەشی ھەرێمی كوردستان كردووە، ھیوادارین ھاوكاری زیاترمان پێبگات.
وەزیری تەندروستی ئاشكراشیكرد،  بڕیارە 27ی ئەم مانگە ژمارەیەك لە شارەزایانی وڵاتی چین سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ھەڵسەنگاندنی نەخۆشی كۆرۆنا لەھەرێمی كوردستان و چۆنیەتی مامەڵەكردنی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ڤایرۆسەكە، بێگومان ئێمە ھاوكار دەبین و پێشوازیان لێدەكەین، چونكە چین ئەزموونێكی باشی ھەیە و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا زاڵبن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەروەها نی رۆچی كۆنسوڵی گشتی چین لەهەرێمی كوردستان وتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوكاری حكومەتی ئێمەتان پێدەگات و خەڵكی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە ئێوە بەتەنها نین و حكومەتی چین-تان لەپشە.
وتیشی: بەردەوام دەبین لەهاوكاریییەكانمان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و دڵنیاتان دەكەمەوە پێكەوە مەترسییەكان تێدەپەڕێنین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو