ترەمپ بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا پشت بەحەبی بایەری ئەڵمانی دەبەستێت

  2020-03-24 18:30      113 جار بینراوە        کۆمێنت

پرسیار ئەوەیە بۆ "ترەمپ"ی سەرۆكی ئەمریكاو "سبان"ی وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا متمانەی زۆر دەكەنە سەر ئەو دەرمانەی كە بەر لە 86 ساڵ بۆ چارەسەری مەلاریا  گەورە كۆمپانیای بایەری ئەڵمانی بەرهەمیهێناوەو لەئێستاشدا دەیانەوێ بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  گەشەی پێبدەن.
بەپێی هەواڵێكی گۆڤاری زانستی ئەڵمانیBUSINESS INDSIDERدامەزراوەی وەبەرهێنانی بەناوبانگی "بایەرن"ی ئەڵمانی سێ ملیۆن یەكەی لەدەرمانی مەلاریا پێشكەش بە ئەمریكا كردووە كە لە پاكستان بەرهەمی دەهێنێت بەوپێیەی كە لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە دەرمانی كلوروكین لەپێكهاتە وزە بەخشەكان پێكهاتووە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسە باوەكان بەسودە، لەم بارەیەوە وەزیری تەندروستی فیدرالی ئەڵمانیا لەسەر ئەوە هیوای خۆی هەڵچنیوە.
لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە ئەم دەرمانە لەوڵاتی چین تاقیكردنەوەی لەسەركراوە، ئەگەرچی ماوەیەكی زۆرە داواكاری زۆری لەسەرنیەو كۆمپانیای زەبەلاحی بایەر بەرهەمی ناهێنێ جگە لەحەبی مەلاریا Resochin ئەمەش پێكهاتووە لە پێكهاتەی وزەبەخش و لەپاكستان بەرهەمی دەهێنێ، بەڵام لەناكاو جیهان باس لەدەرمانی Resochin دەكات بەو هیوایەی یارمەتیدەربێت لەدژی ڤایرۆسی  Covid-19  كە بە كۆرۆنا ناسراوە ڕاستیەكەشی ئەوەیە ئەو دەرمانە لەسیەكانی سەدەی ڕابردودا لەئەڵمانیا گەشەی پێدراوە.
لەو تارەدا هاتووە سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەدەرمانی دژە مەلاریاداو هیوای لەسەر ئەوەش هەڵچنیوە لەشەری دژە كۆرۆناشدا بەكاربێت.
بۆ ئەم مەبەستەو وەك بەدەنگەوە هاتنێك دامەزراوەی ناسراوی بایەر سێ ملیۆن حەبی Resochin بەخشیەوە ئەمریكا لەكاتێكدا كەڕادەی توشبوون لەو وڵاتەدا لەبەرزبوونەوەدایە.
 لای خۆشیەوە وتەبێژی دامەزراوەی"بایەر لبیزنیس ئیسنایدر"ڕایگەیاند ئەوەی ئێستە لەپاكستان وەبەرهەمدەهێندرێت دەتوانرێ هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بكرێت لەڕێگەی مۆڵەتە تایبەتەكان و دەوڵەتی هاوردەو ئاژانسە حكومیەكانی پاكستانەوەو لەم بارەیەوە ئەمریكا بەخێرایی مۆڵەتی فەرمی بەدەستهێناوە.

دامەزراوەی "بایەر" و نەخۆشخانەی شاریتی ئەڵمانیا 
ئەم گروپە كە بارەگاكەی لەشاری لیڤەركۆزنە خوازیاری ئەوەن یارمەتی وڵاتانی تربدەن و وەك ئەوان دەڵێن لەسەر پەیوەندی ڕاستەوخۆن لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی وڵاتانی جیاجیا بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن دامەزراوەی بایەرن یارمەتیان بدات، جگە لەوەی یارمەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا درا، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا كار لەسەر ئەوەدەكات ئەو دەرمانە لەپاكستانەوە بگەیەنێتەوە ئەڵمانیاو قسەش لەسەر ئەوەیە بەهەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی شاریتی دا وەك كلوروكین بۆ ئەو كەسانەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربێت، چونكە كۆمەڵێ تایبەتمەندی هەیەو دژە هەوكردن دژە ڤایرۆسەكانن، چینیەكانیش سەبارەت بەبەكارهێنانی ئەو دەرمانە هۆشداریاندا لەوەی كەدەبێ بە هەستیاریەوە بەكاربهێندرێت.
كاریگەریەكانی ئەم دەرمانە گێژ بوون و سكچوون و قورسبوونی گوێیە.
گۆڤاری "ووهان"تایبەت بەبابەتی ڤایرۆسی جەخت لەوە دەكاتەوە پێدانی بڕی زیادە لەو دەرمانە مەترسیدارە بەهەمان شێوە گۆڤاری"فورتشن"نوسیویەتی بەكارهێنانی مادەی كلوروكین تەنیا لەژێر چاودێری دكتۆردا دەبێت، ئەم دەرمانە لەگەڵ خانمی دوگیاندا ناگونجێ و ڕێگەپێدراوە نیە، لەمبارەیەوە پزیشكانی چین بەسنورداری مادەی كلوروكین یان بەكارهێناوەو بۆ هەرنەخۆشێك یەكجار  ئەگەر نەخۆشی تری  مەترسیداری نەبوبێ.
ئەم هەفتەیەش زانكۆی"توبنگین"تاقیكردنەوە لەسەر كۆپیەكی هیدرۆكسی كلوروكوین كە هاوشێوەی بەرهەمە ئۆرگیناڵەكەیە لەنەخۆشی كۆرۆنادا دەكات.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س BUSINESS INDSIDER: 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو