له‌ نیویۆرك ژماره‌ی‌ تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 15 هه‌زار كه‌س

  2020-03-24 20:44      102 جار بینراوە        کۆمێنت
شاره‌وانی نیویۆرك: سوپای ئه‌مریكا له‌ توانایدا هه‌یه‌ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌ بكات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ی‌ ئادار، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنای نوێ له‌ نیویۆرۆك گه‌یشته‌ 15 هه‌زار كه‌س و بیل دی پلاسیۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌ بێ سوپا ده‌سته‌وه‌ستانین له‌ رێگرتنی په‌تاكه‌.
ئه‌ندریۆ كوومۆ فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی نیویۆرك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان له‌ ته‌واوی ویلایه‌ته‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 25 هه‌زار و 665 كه‌س و 210 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وتیشی: له‌و ژماره‌یه‌ 14 هه‌زار و 904 كه‌سیان له‌ ناو شاری نیویۆرك تۆمار كراوون و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ 2 هه‌زار و 500 حاڵه‌تی دیكه‌ تۆمار كراوون.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا له‌ توانایدا هه‌یه‌ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌ بكات و به‌ بێ به‌شداری سوپا ده‌سته‌وه‌ستانین. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو