كه‌سێكی‌ تر له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك تووشی‌ كۆرۆنا بوو

  2020-03-24 21:36      135 جار بینراوە        کۆمێنت
ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 70 ساڵ له‌ ناحیه‌ی‌ تازه‌ تووشی‌ كۆرۆنا بوو

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 24ی‌ ئادار، فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رایگەیاند  كه‌ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 70 ساڵ له‌ ناحیه‌ی‌ تازه‌ی‌ سه‌ر به‌پاریَزگای‌ كه‌ركوك تووشی‌ كۆرۆنا بووه‌.
شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند پشكنینیان بۆ ژنێكی تەمەن 70 ساڵ كردووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ تووشبووەكە دانیشتووی ناحیەی تازەیەی‌ باشووری كەركوكه‌ و ئەنجامی پشكنینەكەیان ره‌وانه‌ی‌ بەغدا كردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو