لەهەولێر 2 توشبووی نوێ بەكۆرۆنا تۆماركرا

  2020-03-25 10:14      173 جار بینراوە        کۆمێنت

دوو توشبووی نوێ بەكۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر تۆمار كرا ، بەمەش ژمارەی توشبوان بوو بە 99 حاڵەت لەهەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-3-2020، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكرا، هەردووكیان پیاون و تەمەن 35 ساڵن و دانیشتووی شاری هەولێرن.
لەئێستاشدا كۆی گشتی توشبووان لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 99 حالەت و دوو مردن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو