بانكی رافیدەین ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات

  2020-03-25 12:11      703 جار بینراوە        کۆمێنت

بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، بڕی‌ پێویست پارەیان لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران و شایستەی‌ دارایی نووسینگەكان.
لەڕاگەیەندراوێكدا بانكی‌ رافیدەین ئاشكرایكرد: كە پارەیەكی‌ زۆر بۆ لقەكانی‌ بانكەكە لە بەغدا و شارەكانی‌ دیكەی‌ عیراق دابینكراوە  بۆ دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران و شایستەی‌ دارایی نووسینگەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕێگەی‌ كارتی‌ ئەلیكترۆنی‌ و بەپێی‌ ئەو كاتانەی‌ لەلایەن فەرمانگەكانەوە دابەش دەكرێت، موچەی‌ فەرمانبەران دابەش دەكەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە،بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق، گەشتە ئاسمانییەكان و جموجوڵی بازرگانی راگیراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو