تازه‌ترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-03-25 16:08      405 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 27.15 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، هه‌ر به‌نزمی‌ مایه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌  نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساس(نه‌وتی‌ ئه‌مریكی‌) یه‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سنوورداری‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌.
هۆكاری‌ مانه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌و ئاسته‌ نزمه‌دا، هه‌مان هۆكاری‌ رۆژانی‌ پێشووه‌ كه‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ زیاتری‌ په‌تای‌ كۆرۆنایه‌ به‌ زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهاندا .
كاتژمێر 4:05ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی‌ ئادار، به‌كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 27.15 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 24.55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

سه‌رچاوه‌: ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو