نوێترین ئاماری‌ تووشبووانی‌ كۆرۆنا له‌ ئێران راگه‌یه‌ندرا

  2020-03-25 16:18      513 جار بینراوە        کۆمێنت
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بۆ 27 هەزار و 17 کەس بەرزبووەوەتەوە

ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا له‌ ئێران گه‌یشته‌ دوو هه‌زارو 77 كه‌س، ئه‌ویش پاش مردنی‌ 143 كه‌سی‌ تر به‌هۆی‌ په‌تاكه‌وه‌.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی‌ ئادار، 143 حاڵەتی تری‌ مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌ئێران تۆمار کرا، ، بەوه‌ەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە گەیشتە دوو هەزار و 77 کەس.
له‌و رووه‌وه‌، کیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بۆ 27 هەزار و 17 کەس بەرزبووەوەتەوە ئەوەش پاش ئه‌وه‌ی‌ لە 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 206 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو