لەژمارەی گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا ئیسپانیا پێش چین كەوت

  2020-03-25 20:17      161 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەوەی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەئیسپانیا 738 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا، بەمەش ئیسپانیا پێش وڵاتی چین كەوت كە لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی پارەوە تا ئەمڕۆ 3 هەزارو 281 كەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا رایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە 3 هەزارو 434 كەس، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 738 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەكەن كە ژمارەی تووشبوان بەكۆرۆنا گەیشتۆتە 47 هەزارو 610 كەس، ئەمەش وای لەسوپای ئیسپانیا كرد كە داوای هاوكاری پزیشكی لەناتۆ بكات بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەوڵاتەكەیاندا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو