ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا 20 هەزاری تێپەڕاند

  2020-03-25 22:56      107 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 20 هەزاری تێپەڕاندو زۆرترین رێژەی لەئیتاڵیا تۆماركراوە.
بەپێی دواین ئامار لەسەرجەم ئەو وڵاتانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێگەیشتووە، ژمارەی گیان لەدەستدان ئەمڕۆ چوار شەممە گەیشتە 20 هەزارو 499 كەس، كە زۆرترین ژمارە لەو رێژەیە لەئیتاڵیا تۆماركراوە كە 7 هەزارو 503 كەسەو دواتر لەئیسپانیا 3 هەزارو 434 كەس و لەچین-یش 3 هەزارو 281 كەسن.
لەپلەی چوارەمیش ئێران دێت كە 2 هەزارو 77 كەس گیانی لەدەستداوەو دوای ئەویش فەرەنسا هەزارو 331 بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
كۆی ژمارەی تووشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 452 هەزارو 601 كەس و ئەوانەی چاكیشبوونەتەوە ژمارەیان 113 هەزارو 121 كەسە، ئەم رێژانە بەردەوام لەهەڵكشاندان و سات بەسات رێژەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو