3 كەسی دیكە لەهەولێر توشی كۆرۆنا بوون

  2020-03-26 10:15      93 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپارێزگای هەولێر سێ توشبووی نوێ بەكۆرۆنا تۆمار كرا ، بەمەش ژمارەی توشبوان بوو بە103 حاڵەت لەهەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2020، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكرا، كە ئافرەتێكی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی كە هەموویان كەسوكاری تووشبێكی دوێنێی شاری هەولێرن.
لەئێستاشدا كۆی گشتی توشبووان لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 103 حالەت و دوو مردن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو