وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

  2020-03-26 11:00      236 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، لە 48 سەعاتی رابردوودا 18 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
دەقی راگەیەندراوەكە...
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان لە كەرەنتینەكان (5050) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1726) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (789) لە هەولێر، (308) لە سلێمانی، (524) لە دهۆك، (35) لە هەڵەبجە، (12) لە گەرمیان، (38) لە راپەرین، (20) لە كۆیە و (3324) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەرەنتین كردنی ژمارەیەكی تری 48 كاتژمێری كەرەنتین كراو كە كۆی گشتی بریتی بوو (379) هاووڵاتی.
2- لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو (929) پشكنین كراوە، (648) لە شاری هەولێر، (198) لە شاری سلێمانی، (83) لە شاری دهۆك.
دەرەنجام (18) تووشبووی نوێ تۆماركرا و بەم شێوەیەی خوارەوە:
* پارێزگای هەولێر (11) نەخۆش پۆزەتیڤ هەبوو (4) ئافرەت و (5) پیاو و  (2) منداڵ.
* پارێزگای سلێمانی (7) پۆزەتیڤ، كە (3) ئافرەت و (2) پیاو و (2) منداڵ.
3- كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (103) تووشبوو،  لە ناویاندا (2) مردن هەیە و (27) نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان، تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان و پابەندبن بە رێنماییەكانی تەندروستی و بەركەوتەی كەسی تر نەبن و لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
2020-3-26

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو