تەندروستی سلێمانی داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەكات

  2020-03-26 12:52      213 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەت داوا لە ئێمە بكات رێوشوێنی تەندروستیان دەدەینێ چۆن مووچە دابەش بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2020، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، وەك تەندروستی  سلێمانی پێشنیارمان بۆ حكومەت كردووە تا رۆژی 15ی نیسان، كەرەنتین و قەدەخەكردنی هاتووچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوامبێت و رێگای هاتووچۆ بگیرێت.
هاوكات لەبارەی دروستبوونی كێشە بۆ دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی قەدەخەی هاتووچۆدا ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دابەشكردنی مووچە ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لەڕووی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە، ئەگەر داوا لە ئێمە بكات  رێوشوێنی تەندروستیان بۆ پێشنیار دەكەین كە چۆن مووچە  دابەشبكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو