به‌غدا مووچەی فەرمانبەرانی‌ هه‌رێمی‌ نارد

  2020-03-26 15:59      367 جار بینراوە        کۆمێنت
بڕی پارەکە 453 ملیار دینار دینارە

بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەولێر. 
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق راشیگەیاند: بڕی پارەکە  453 ملیار دینارە.
عابد ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد: لە رۆژی یەكشەممەی داھاتووەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەتوانێت پارەكە لە بانك وەرگرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو