ناردنەدەرەوەی هێلكە بۆ دەرەوەی هەرێم قەدەغەكرا

  2020-03-26 16:05      167 جار بینراوە        کۆمێنت
بڕیاردرا، ناردنەدەرەوەی هێلكە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، قه‌ده‌غه‌بكرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی‌ ئادار، له‌ نووسراوێكدا،  بڕیاریدا، ناردنەدەرەوەی هێلكە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، قه‌ده‌غه‌بكرێت.
لەو نوسراوەدا كە كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌و ئاراستەی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و دەزگای ئاسایشی هەرێم كراوە، هاتوە: لەسەر داواكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رەزامەندی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، تكایە كاری پێویست ئەنجامبدەن بە قەدەغەكردنی هەناردەكردنی هێلكە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو