كۆرۆنا یه‌كه‌م حكومه‌تی‌ ئه‌وروپای‌ رووخاند

  2020-03-26 17:02      1016 جار بینراوە        کۆمێنت
په‌رله‌مانی‌ كۆسۆڤۆ، ده‌نگی‌ دا له‌سه‌ر متمانه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌

په‌رله‌مانی‌ كۆسۆڤۆ، ده‌نگی‌ له‌سه‌ر متمانه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌لبین كۆرتی‌ دا، به‌وه‌ش كۆسۆڤۆ بووه‌ یه‌كه‌م حكومه‌تی‌ ئه‌وروپی‌ كه‌ به‌هۆی‌ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بڕوخێت.
له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا، 82 په‌رله‌مانتار له‌كۆی‌ 120 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كۆسۆڤۆ، ده‌نگیان دا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كۆرتی‌.
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كۆسۆڤۆ، له‌و دانیشتنه‌ی‌ په‌رله‌ماندا، كه‌ تێیدا متمانه‌ی‌ لێوه‌رگیرایه‌وه‌، تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌و بڕیار‌و كارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ 50 رۆژی‌ رابردوودا داونی‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا، وتیشی‌ متمانه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتیان بێ‌ حكومه‌ت بمێننه‌وه‌.
هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی‌ سیاسی‌، باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌ و مانگه‌كانی‌ داهاتوودا، چه‌ندین حكومه‌تی‌ تر به‌هۆی‌ شیوازی‌ مامه‌ڵه‌كردنیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا و پشتگوێخستنی‌ سیستمی‌ ته‌ندرووستی‌، له‌سه‌ركار لابرێن.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ RT
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو