حاڵه‌تێكی‌ تری‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ كه‌ركوك تۆماركرا

  2020-03-26 19:35      102 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌سه‌ر پردی‌ خه‌باتی‌ كه‌ركوك(وێنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ PUKNOW)

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی‌ ئادار، حاڵه‌تێكی‌ تری‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك تۆماركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تەندروستی له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ حاڵه‌تێكی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردوه‌ كه‌ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵه‌و دانیشتوی ناحیه‌ی له‌یلانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كه‌ركوكه‌.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر، ژنێكی‌ ته‌مه‌ن سه‌رووی‌ 70 ساڵ، له‌ ناحیه‌ی‌ تازه‌ی‌ باشووری‌ كه‌ركوك به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، دواتریش ناحیه‌كه‌ كه‌رنتین كرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو