خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچەی ته‌واوی‌ وەزارەته‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

  2020-03-26 20:47      911 جار بینراوە        کۆمێنت
وەزارەتی دارایی ، وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی راگەیاند

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی راگەیاند.

رۆژی یەكشەممە 29/3/2020 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش  دابەش دەكرێت.

رۆژی یەكشەممە و دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

رۆژی سێشەممە مووچەی ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دابەش دەكرێت.

رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی پلاندانان دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:

وەزارەتی گواستنەوە

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

دیوانی چاودێری دارایی

مافی مرۆڤ

ناوچەكانی دەروەی ھەرێم

دەستەی ژینگە

دەستەی وەبەرھێنان

دەستەی دەستپاكی

كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان

دەزگای مین

رۆژی شەممە و یەكشەمە 4-5/4/2020 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی

خاوەن پێداویستیی تایبەت

رۆژی یەكشەممە 5/4/2020

وەزارەتی خوێندنی باڵا

رۆژی دووشەممە و سێشەممە 6-7/4/2020 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

رۆژی دووشەممە 6/4/2020 مووچەی وەزارەتی شارەوانی دابەش دەكرێت.

رۆژی سێشەممە 7/4/2020 مووچەی وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو