ئێستا
لاهور شێخ جەنگی سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكات كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەستیپێكرد

له‌ سلێمانی‌ 12 تووشبووی‌ تری‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

  2020-03-26 21:23      148 جار بینراوە        کۆمێنت
12 تووشبووی‌ تری‌ په‌تای‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی‌ چاك بوونه‌وه‌

12 تووشبووی‌ تری‌ په‌تای‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی‌ چاك بوونه‌وه‌.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 26ی‌ ئادار، د. سه‌باح هه‌ورامی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندرووستی‌ سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 12 تووشبووی‌ تری‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.
روونیشكرده‌وه‌ كه‌ تائێستا له‌ كۆی‌ 68 تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی‌ 39 كه‌سیان پاش وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست، چاكبوونه‌ته‌وه‌.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا 103 كه‌س تووشی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بوون، له‌وانه‌ش دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو