لەدوو مانگدا، بەغدا چوار مووچەی ناردووەو هەرێم دووانی دابەشكردووە

  2020-03-27 11:39      1004 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی عیراق لەمانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، دووجار پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، یەكەمجار لەهەفتەی دووەمی مانگه‌كه‌و جارێكی دیكەش چەند رۆژێك پێش پشووی كریسمس مووچەیەكی دیكەشی ناردووە، سێ ئەندام پەرلەمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێن: تەنها لەم مانگه‌دا بەغدا دووجار مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، واتە لەبری (454) ملیار دینار، بەغدا 908 ملیار دیناری ناردووە، بەمەش تەنها لەماوەی دوو مانگدا بەغدا 4 مووچەی فەرمانبەرانی ناردووەو هەرێم به‌هه‌ردوو مانگه‌كه‌ ته‌نها دووانی دابەشكردووە.
بەپێی زانیارییەكان لەمانگی 12ی 2019 بەغدا دووجار پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، جاری یەكەم لەهەفتەی دووەمی مانگ و جارێكی دیكەش چەند رۆژێك پێش پشووی كریسمس پارەی مووچەی فەرمانبەرانی ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم تەنها یەك مووچەی دابەشكردووە.
هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سەركەوت شەمسەدین لەڕاگەیەندراوێكداو غالب محەمەدو رێبوار كەریم لەپەیجی تایبەتی خۆیان لەفەیسبووك دەڵێن: لەمانگی ئادار تەنها لەماوەی 23 رۆژدا بەغدا دووجار پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، واتە بڕی (908) ملیار دیناری ناردووه‌ كەئەوه‌ش دەكاتە دوو مووچە، بەڵام حكومەتی هەرێم به‌نیازه‌ تەنها مووچەیەك دابه‌شبكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو