پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هاوسەرۆكی یەكێتی دەكات

  2020-03-27 14:28      345 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەینی (27/3/2020) لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی كردو لەدیدارێكدا پشتیوانی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە دووپاتكردەوە.
لەدیدارێكدا لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، باس لەرێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراو لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: سوپاسی حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەكەین و وتیشی: وەك یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیواندەبین لەپێناو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەو تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە.
لەبەرامبەردا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی هاووڵاتیان و حکومەت و لایەنە سیاسییەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت و رێکخراوو میدیاکانی کرد، کە وەک یەک تیم لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخەدا کاردەکەن بەتایبەتیش سوپاسی هاوسەرۆکی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) و (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)ی کرد کە پشتیوانی تەواوی بەرنامەو پلانەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو