ئەرژەنتین یاریزانێكی بۆ مۆندیال لەدەستدا

  2018-06-09 10:09      155 جار بینراوە        کۆمێنت
مانوێل لانزینی ياريزانى هەڵبژاردەی ئەرژەنتین

 هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یەكێك لە یاریزانە كاریگەرەكانی خۆی بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا لەدەستدا.
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەتویتێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەری رەسمی خۆیدا رایگەیاندووە مانوێل لانزینی بەهۆی پێكرانی لە مەشقی هەڵبژاردەكەیدا ناتوانێت بەشداریی پاڵەوانێتی مۆندیالی 2018ی روسیا بكات.
لانزینی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی وێست هامی ئینگلیزیەو لە كاتی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەكەیدا بەهۆی پچڕانی بەستەرەكانی ئەژنۆیەوە ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەكەیدا بەشداریی پاڵەوانێتیی مۆندیالی 2018ی روسیا بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو