رایان: دروستكردنی ڤاكسینێكی تایبەت بەكۆرۆنا نزیكەی ساڵێك دەخایەنێت

  2020-03-27 18:38      180 جار بینراوە        کۆمێنت

مایكل رایان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی تەندروستیی جیهان دەڵێت: دروستكردنی ڤاكسینێك بۆ رێگریكردن لەتووشبوونی مرۆڤ بەڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكەی ساڵێك دەخایەنێت. 
زانایانی بوارەكە لەچەندین وڵاتی جیهان كار لەسەر ٣٠ سامپڵ دەكەن بۆ دروستكردنی ڤاكسینەكە، بەڵام دروستكردنی ڤاكسینێكی تایبەت بەم ڤایرۆسەكە كاتی زۆری دەوێت. 
سەبارەت بە تیۆری پلانگێڕی و تۆمەتباركردنی چەند وڵاتێك بەدروستكردن و بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسەكەش، (مایكل ڕایان) ئاماژەی بەوەكردووە سەرچاوەی ڤایرۆسەكە سروشتییەو بەدرێژایی ساڵانی رابردوو مرۆڤ بەشێوەیەك هەڵسوكەوتی كردووە رێی لەبەردەم گواستنەوەی ڤایرۆسەكەدا هەمواركردووە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ، دەشڵێت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەسەرانسەری جیهاندا كاریگەری لەسەر سیستەمی تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابووری دروستدەكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو