حكومەتی عیراق باجی گومركی لەسەر هاوردەكردنی چەند كاڵایەك زیاددەكات

  2018-06-11 20:50      132 جار بینراوە        کۆمێنت
حكومەتی عیراق باجی گومركی لەسەر هاوردەكردنی چەند كاڵایەك زیاددەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دانیشتنی هەفتەی رابردووی خۆیدا بڕیاریدا باجی گومركی لەسەر هاوردەكردنی ژمارەیەك كاڵا لەدەرەوەی عیراق زیاد بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە مێژووی 5/6ی لەسەرە، باجێكی زۆر خراوەتەسەر هێنانی ژمارەیەك كەل‌و پەل‌و كاڵا كە هەندێكیان رێژەی زیابوونی باجەكەی گەیشتووەتە ئاستی 100%.

لەوچوارچێوەیەدا  20% باجی گومركی خراوەتەسەر هاوردەكردنی جلوبەرگی پیاوان‌و بەڕێژەی 30%یش باج خراوەتەسەر كەرەستە‌و ئامرازەكانی پاككردنەوەی قاپ‌و مەنجەڵ و كەرەستەكانی تایبەت بەنانخواردن.

هاوكات بەڕێژەی 50% باجی گومركی خراوەتەسەر هێنانی مریشك، پەنیرو كەرەش بەڕێژەی 100% باجی خراوەتەسەر، هەروەها رێژەی 100% باج خراوەتەسەر هاوردەكردنی هەندێ دەرمان‌و دەرزی تایبەت بە كووتان.

وەرگێڕانی: بەشی كوردی PUKNOW

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو